ئەمڕۆ (٦٦) ساڵ بەسەر کۆچی دوایی شێخ مەحمودی حەفید، سەركردە و یەكەم مەلیكی كوردستان تێپەڕی و گۆرانیبێژی دیاری کورد میرا عەلی بە بڵاوکردنەوەی بەرهەمێکی نوێی ساڵیادی ئەو کەسایەتییە کوردە دەکاتەوە.
(شێخ مەحمودی حەفید) نوێترین كلیپی میرا عەلی-یە، دكتۆر ئاراس عەبدولكەریم تێكستەكەی نوسیووە، هەڵكەوت زاهیر ئاوازەكەی بۆ داناوە، یڵدان ئۆرگزول كاری دابەشكردنی بۆ ئەنجامداوە و لە دەرهێنانی رێشاخ مەحمودە و ئەمڕۆ یەکشەممە لە کەناڵی تایبەتی هەڵکەوت زاهیر لە یوتوب بڵاوکرایەوە.
میرا عەلی، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە ھەڵکەوت زاھیر کاری ھونەری بۆ دەکات، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبومی گۆرانییە، بەھۆی ئەوەی زۆرترین گۆرانی بەشێوەی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژانی دیکە بڵاوکردووەتەوە، نازناوی سوپەر دوێتی وەرگرتووە.