گۆرانبێژسی بەناوبانگی لوبنانی مایا دیاب ئامادەیە ببێتە سەرباز و پارێزگاری وڵاتەكەی بكات.
مایا لە چاوپێكەوتنێكیدا ئاماژە بەوە دەكات گەر ڕێگا بدرێت بە كچان ببنە سەرباز، ئەوا ئەو یەكەم كچە سەرباز دەبێت كە پارێزگاری وڵاتەكەی دەكات.
ئەو هونەرمەندە ڕەخنە لە حكومەتی وڵاتەكەی دەگرێت كە خزمەتی سەربازی بەزۆری نەهێشتووە و بۆ گەنجان و ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم بڕیارە وایكردووە لوبنان پیاوی تێدا نەمێنێت، چونكە خزمەتی سەربازی پیاو دروست دەكات.
مایا دیاب داواكارە لە حكومەتی وڵاتەكەی كە بەو بڕیارەیدا بچێتەوە و گەنجەكان فێری سەربازی بكات چونكە هەمووان پێویستیان پێییانە.
