شاکیرا بۆ دووەم جار دووگیانە لە بێکیە

‌شاکیرا دوو گیانە
گۆرانی بێژی کۆلۆمبی بۆ یەکەمجارە رایگەیاند کە دووگیانە بە منداڵێکی ترەوە لە یاریزانی ئیسپانی جیرار بێکیە، کە دەساڵ لە شاکیرا گەورەترە.
شاکیرا کە ئێستا ٣٧ ساڵە رۆژی ٢٥ ی ئاب بە رۆژنامەی ( کوزموبولیتان) یانی راگەیاند کە دوو گیانە لە هاوسەرەکەی جیرار بێکی بەمەش منداڵی دووەمیان پێکەوە دەبێت.
شاکیرا ئەو راستەیەی درکاند کە ئەو لەکاتی مۆندیالیشدا لە بەرزایل دووگیان بووە.
شاکیراو بێکیە یاریزانی بەرشلونە لە ساڵی ٢٠١٠ لە مۆندیالی باشووری ئەفەریقا یەکتریان ناسی. 




AM:11:07:29/08/2014