هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود ئەنجلینا جولی و براد بیت، بەشێوەیەكی فەرمی ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێنا.
سكرتێری ڕۆژنامەوانی ئەنجلینا جولی و براد بیت ڕایگەیاند كە ئەو دوو ئەستێرەیە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە یەكێك لە كڵێساكانی فەرەنسا بەشێوەیەكی فەرمی چونەتە نێو ژیانی هاوسەرگیرییەوە.
سەبارەت بەو كەسانەی كە ئامادەی مەراسیمی هاوسەرگیرییەكە بووە سكرتێرە ڕۆژنامەوانییەكەی جولی بێت دەڵێت " تەنها چەند خزمێكی نزیك و چەند هاوڕێییەكی ئەو ئەستێرەیە لەو شوێنە ئامادە بوون.
ئەم دوو ئەستێرەیە لە ساڵی 2004 لەكاتی وێنەگرتنی فیلمێكدا پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانیاندا دروست دەبێت و لەوكاتەوە پێكەوە ژیان بەسەر دەبن، تا لە ساڵی 2012 ئەڵقەی دەستگیرانی دەگۆڕنەوە.
جولی و بێت خاوەنی 6 منداڵن كە سیانیان هی خۆیانە و سیانی دیكەشیان هەڵگرتۆتەوە.