ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی لیندزی لۆهان ڕێگایەكی جیاواز بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان دەگرێتە بەر.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی زەسەنی بەریتانی لیندزی لۆهان دەیەوێت لەڕێی خەوتنی موگناتیسیەوە واز لە ئالودەبون بهێنێت بە جگەرەكێشان.
ئەم بڕیارەی لۆهان دەگەڕێتەوە بۆ نزیكبونەوەی وادەی پێشكەشكردنی یەكەم كاری شانۆگەری، كە لە 24 ئەم مانگەدا لە لەندەن نمایش دەكرێت.
بەپێی چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە لۆهان، لەكاتی پێشكەشكردنی نمایشە شانۆییەكەدا، بەهۆی حەزی بۆ جگەرە كێشان لەڕەنگە تەركیزی نەمێنێت و كارێكی باش پێشكەش نەكات، ئەمەش وایلێكردووە لەڕێی خەوی موگناتیسیەوە واز لە جگەرەكێشان بهێنێت.