چاكەتەكەی شێركۆ بێكەس بە چەند فرۆشرا؟

چاكەتەكەی شاعیری گەورەی كۆچكردوو شێركۆ بێكەس و کۆمەڵێک هونەرمەندو ئەدیبی تر بە بڕێك پارە دەفرۆشرێن وەک کۆمەک بۆ ئاوارەکانی شەنگال.
ماڵی چالاك لە سلێمانی چەند كەلوپەلێكی خۆی لە زیادكردنێكی ئاشكرادا دەفرۆشێت و داهاتەكەشی  پێشكەش بە ئاوارەكانی شەنگال دەكات.
ماڵی چالاك ئەو چاكەتەی بێكەسی بە دیاری لە خانەوادەی ئەو شاعیرە ناودارە وەرگرتووە، دوای وەرگرتنی ڕای خانەوادەكەشی بڕیاری فرۆشتنی چاكەتەكەی داوە بۆ كارێكی خێرخوازی.
چالاك سالار خاوەنی ماڵی چالاك ئاماژە بەوە دەكات كە چاكەتەكەی بێكەس بە بڕی ٣ هەزار دۆلار فرۆشتووە، هەروەها سازێکی هونەرمەند بەهجەت یەحیا بە ١١٠٠ دۆلار، تابلۆیەکی هونەرمەند عەباسی کەمەندی و کالآی چەند هونەرمەندێکی تریش فرۆشران کە کۆی کۆمەکەکە بۆ ئاوارەکانی شەنگال کردیە نزیکەی ٣٠ هەزار دۆلار. 
جگە لە فرۆشتنی ئەو كلوپەلانە، ماڵی چالاك كۆنسێرتێكی بۆ خانمە گۆرانبێژ لەنجەش ئەنجامدا.




PM:03:32:03/09/2014