هونەرمەندی ناسراوی سوری محەمەد قەنوع بە جەڵتە گیانی لە دەستدا



هونەرمەندی ناسراوی سوری و عەرەبی بەناوبانگ، محەمەد قەنوع دوێنێ لەتەمەنی ٤٩ ساڵیدا وەک ئاژانسی سانا بڵاویکردەوە بە جەڵتەی دڵ گیانی لە دەستدا.
سەندیکای هونەرمەندانی سوریا سەرەخۆشی خۆیانبە کۆچیی دوایی ئەو هونەرمەندە گەورەیە راگەیاند کە دوا کاری هونەری زنجیرە دارامای ( ئەلعرەبجی ) و ( زقاق ئەلجن ) بوو کە لە مانگی رەمەزاندا پێشاندران.

هونەرمەندانی سوری و عەرەبی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە خەمێکی قوڵەوە بەشداری و هاوخەمی کەسوکاری ئەم هونەرمەندەیان کرد. 

محەمەد قەنوع لە دایکبووی ١٩٧٣ یەو پێشتر هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووە، بەڵام لەم کۆتاییەدا کە کۆچی دوایی کرد باس لەهۆکاری نەشتەرگەری ( قەستەرەی دڵەوە) دەکرا کە ئەنجامی داوە.




PM:10:11:23/04/2023