هونەرمەند هادی مەحمود، ناسراو بە (حەمە تاڵ)، بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.
هونەرمەند هادی مەحمود تەمەنی 53 ساڵ بووە و شەوی رابردوو تووشی جەڵتەی دڵ بووە و دواتر بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و لەوێ كۆچی دوایی كردووە و ئەمڕۆش لە گردی بەكرەجۆی شاری سلێمانی بەخاكسپێردرا.
هادی مەحمود سەرەتای دەركەوتنی لە بەشی یەكەمی زنجیرە درامای گەردەلوول بوو لەوێوە ناوبانگێكی زۆری بەدەستهێنا و پاشان لە چەند كارێكی دیكەی هونەری بەشداربوو.