بە وێنە، شاکێرا لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە تا ٢٠٢٣ ببینە


هونەرمەندی گەورەی جیهانی شاکیرا، لە فۆتۆستۆرییەکی وێنەیدا کە لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە تا ٢٠٢٣ پێ بەپێی تەمەنی وێنەکانی بڵاوکراونەتەوە.
شاکیرا لە تۆڕی ئینستاگرام ئەم وێنانەی بڵاوکردۆتەوە بۆتە شوێنی سەرنجی فانەکانی.

 شاکیرا ناوی ته‌واوی شاکیرا ئیسابێل مێباراک ڕیپۆڵ، له‌ ساڵی ١٩٧٧ له کۆلۆمبیا له‌ دایکبووه‌، خاوه‌نی هه‌شت خوشک و برایه‌ و شاکیرا بچوکترینیانه‌، باوکی شەکیرا بەڕەگەز لوبنانیە.

شاکیرا سه‌ماکار و گۆرانیبێژ، خاوەنی حەوت خەڵاتی گرامی لاتینی و ١٢ خه‌ڵاتی بیلبۆردی لاتینیە، له‌ ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیدا یه‌که‌م ئه‌لبومی خۆی تۆمار کردووە.

شاکیرا پێشتر لەگەڵ پێكی یاریزانی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و خاوەنی دوو منداڵە، بەڵام ماوەیەک پێش ئێستا و دوای ١٢ ساڵ لە پەیوەندی نێوانیان، جیابوونەوەیان راگەیاند.

فۆتۆستۆریەکە ببینە..





PM:11:59:30/04/2023