بەوێنە...هێڵی لەڤ بەم جلانەوە بەشداری فیستڤاڵێكی جیهانی دەكات

كچە گۆرانبێژی كورد هێڵی لەڤ بەجلی كوردییەوە بەشداری فیستیڤاڵی تۆرنتۆ دەكات.
هێڵی لەڤ بە جلی كوردی پێشمەرگەوە ئامادەی نمایشكردنی فیلمی مەردان دەبێت كە خۆی وەك ئەكتەرێك ڕۆڵی تێدا بینیوە لە دەرهێنانی باتین قوبادییە و، فیلمەكە بەشداری فیستڤاڵی تۆرنتۆ دەكات لە كەنەدا.
هێڵی لەڤ لە پەیجە تایبەتەكەی چەندین وێنە بڵاوكردۆتەوە و نوسێوێتی "وەك پشگیریەك و دلسۆزیەكم بۆ برا پێشمەرگە قارەمانەكان كە ئێستا لە بەرەكانی جەنگدان بە جلی پێشمەرگە بەشداریم كرد لە ڤیستیڤالی تۆرێنتۆ بۆ فیلم لە ووڵاتی كەنەدا".
لەڤ دەنوسێت "
هەر لە كاتی گەیشتنم بۆ شوێنی فیستیڤالەكە زۆر لە ئامادە بووان پرسیاری ئەم جلەیان لێ كردم منیش زۆر بە شانازیەوە پێش ئەوەی دەست بە قسەكانم بكەم لەسەر ڤیستیڤال و فیلمەكەمان بە ئامادەبووانم ووت ئەمە جلی پێشمەرگە قارەمانەكانن و ئێستا لە جەنگێكن شەر بۆ ئاشتی و ئازادی هەموو جیهان دەكەن نەك تەنها بۆ كوردستان".
سەبارەت بە كاردانەوە لەسەر فیلمەكە، هێڵی لەڤ ئاماژە بەوە دەكات كە ئامادەبوانی فیستیڤاڵەكە سەرسامی خۆیان بە فیلمەكە دەربڕیوە.









PM:03:18:08/09/2014