ئایا لەیدی گاگا لە دوبەی خۆی ڕوتدەكاتەوە؟

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی لەیدی گاگا بەمەبەستی ئەنجامدانی ئاهەنگێك سەردانی ئیمارات دەكات.
لەیدی گاگا بە مەبەستی ئەنجامدانی ئاهەنگێك لە دوبەی سەردانی ئیماراتی كرد و لەلایەن بەشێكی زۆری هەوادارەكانییەوە لە فڕۆكەخانە پێشوازی لێكرا.
ئاهەنگەكەی لەیدی گاگا لەچوارچێوەی ئەو زنجیرە ئاهەنگەدایە كە لە چەندین وڵاتی جیهان سازیدەكات و ئەمشە بۆ یەكەم جارە سەردانی وڵاتێكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات.
ئەو هونەرمەندە لەگەڵ گەیشتنیدا بە جلو بەرگێكی سەرنج ڕاكێشەوە دەركەوت كە لە دیزاینی دیازاینەرێكی ئیماراتییەك بوو، مەبەستی گاگاش لە لەبەركردنی ئەو جلە پشتگیری كردنی توانا ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە بوو.
سەبارەت بە خۆڕوتكردنەوە لەسەر ستەیجی ئاهەنگەكەی دوبەی، لەیدی گاگا ئاماژە بەوە دەكات كە لە ئاهەنگەكەدا خۆی ڕوتناكاتەوە چونكە ئەو ڕێز لە كلتوری ئیمارات دەگرێت و بەڵێنیش دەدات كە ئاهەنگەكەی بەدڵ هەموو ئامادەبووان دەبێت.






PM:12:31:10/09/2014