بەوێنە...هێڵی لەڤ بەم شێوەیە لە دووەم ڕۆژی نمایشی فیلمەكەیدا دەركەوت

كچە گۆرانبێژی كورد هێڵی لەڤ بەشێویەكی جیاواز لە یەكەم ڕۆژ، بەشداری فیستیڤاڵی تۆرنتۆی نێودەوڵەتی دەكات.
هێڵی لەڤ بە عەزییەكی سورەوە ئامادەی ڕۆژی دووەمی فیستڤاڵی تۆرنتۆ دەبێت لە كەنەدا، كە تێیدا ئەو فیلمە نمایش دەكرێت كە خۆی ڕۆڵی تێدا دەبێنێت.
لەڤ لە پەیجە تایبەتەكەی چەند وێنەیەكی ئەو دەركەوتنەی بڵاوكردۆتەوە كە جیاوازە لە دەركەوتنەكەی لە یەكەم ڕۆژی فیستڤاڵەكەدا كاتێك بە جڵی كوردی پێشمەرگەوە دەركەوت و ئامادەبوانی سەرسام كرد.
فیلمەكەی هێڵی لەڤ بەشداری تێدا كردووە ناوی مەردانە و لە دەرهێنانی باتین قوبادییە. 









PM:03:19:13/09/2014