ڤیدیۆ.. سەنا بەرزنجی لە ئاهەنگی هاسەرگیری براکەیدا چیدەکات؟


هونەرمەندی لاوی ناسراو، سەنا بەرزنجی لە رۆژی هاوسەرگیری براکەیدا دەیکاتە سوپرایز و بە بێ ئاگاداری کەسوکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

سەنا وەک لە ڤیدیۆکەیدا دەردەکەوێت لە ناکو خۆی دەکات بە هۆڵی ئاهەنگی هاوسەرگیری براکەیدا و دەبێتە سوپرایز بۆ کەسوکارەکەی. 
سەنا لە واڵی خۆی لە ئینستاگرام نووسیوویەتی " غەریبی زۆر سەختە، بەڵام هیچ شتێک ناتوانێت بەرگیریت لێ بکات بۆ ئەوەی ئازیزەکانت نەبینی".

هەروەها نووسیوویەتی "دوای ساڵێک ئاوا بە دیداری بنە ماڵەکەم شاد بوومەوە".

لە بارەی براکەشیەوە نووسیوویەتی " سەهەند گەورە ترین سەرمایەی ژیانمە.

دڵخۆش کردنی سەهەند بەشێکی گەورە لە ئامانجی ژیانمە.هیوای بەختەوەریان بۆ ئەخوازم. بووکە نازدارەکەمان بەخێر بێی بۆ ناو بنەماڵەی ئێمە."

سەنا بەرزنجی لە دایکبووی ٢٠٠١ شاری سنەی رۆژهەڵاتە، هەرچەندە ئەو جەختدەکاتەوە کە خەلكی باشوری کوردستانە، ئەو هونەرمەندە سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوەو دواتر چەندان کاری هونەری تری تۆمارکردووە،  دوا گۆرانی " گەر باران دەبووم".
بە یەکێک لە گۆرانیبێژە لاوە دەنگخۆشەکان هەژمار دەکرێت کە هەوادارێکی زۆری هەیە.
لەم لینکەوە ڤیدیۆکە ببینە..





AM:12:30:22/06/2023