دینە بە بڵاوکردنەوەی وێنە نوێکانی جیاواز دەردەکەوێت

دینە گۆرانبێژی لاوی باشووری کوردستان، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە.

دینە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی و بە جوانیەکەی هەوادارانی سەرسام کردووە.

دینە، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە. 

ساڵی ٢٠٢١ ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە، ڕۆژی ٥ی ٧ی ٢٠٢٢ جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.



PM:01:39:31/07/2023