گۆرانبێژێكی بەناوبانگی عەرەب بە تۆمەتی دەستدرێژی كردنە سەر كچێكی فەرەنسی تۆمەتبار دەكرێت.
سعود ئەبو سوڵتاتی گۆرانبێژی ناسراوی ئیماراتی و ئەستێرەی وەرزی یەكەمی پرۆگرامی سوپەر ستار، بە دەستدرێژكردنە سەر كچێكی فەرەنسی تۆمەتبارە و لەئێستاشدا دەستگیركراوە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو كچە فەرەنسییە بەهۆی خواردنەوەی ماددە كهولییەكان بێهۆش بووە و دواتر سعود و هاوڕێكەی دەستدرێژی سێكسیان كردۆتە سەر.
هاوڕیچكەی ئەو گۆرانبێژە ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو كچەكەی لەگەڵ خۆی بردووە بۆ ماڵی ئەو گۆرانبێژە و لەوێ دوای ئەوە ماددە كهولییەكانیان خۆرادۆتەوە بە ڕەزامەندی كچەكە سێكسیان كردووە، بەڵام دواتر ئەو كچە دەستكردووە بە شكاندنمی كەلوپەلی ماڵەكە و داوی پارەی كردووە، كاتێكیش پارەكەی نەدراوەتێ داوایی یاسایی تۆماركردووە.
لەلایەكی دیكەوە پارێزەرەكەی سعود ئەبو سوڵتان ئاشكرایدەكات كە كە لێكۆڵینەوەكان دەریاخستووە كە ئەو كچە بە ڕەزامەندی خۆی چۆتە ئەو ماڵەوە لەكاتی ئەنجامدانی كارەكەشدا بێ هۆش نەبووە وەك خۆی ئاماژەی بۆ دەكات.