ڤینیسیا نوقمی ئەستێرەكان دەبێت

ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود جۆرج كلۆنی و ئەمەل عیلمەدینی پارێزەر، شاری ڤینیسیای ئیتاڵیا نوقمی ئەستێرەكانی هۆلیود دەكات.
ئاهەنگەكە ڕۆژی شەممە بە واژۆكردنی گرێبەستی هاوسەرگیری دەستی پێكرد و تا ڕۆژی سێ شەممە بەردەوام بێت و چەندین مەراسمی تێدا بەڕیچوە بچێت.
بڕیارە ئەمشەو كلۆنی و عیلمەدین لە ئاهەنگێكی ئەفسوناویدا، بەئامادەبونی چەندین ئەكتەری هۆلیود هاوسەرگیرییەكەیان ڕابگەیەنن، دیارترین ئەو ئەستێرانەش بریتین لە ئەنجلینا جولی و براد بیت و ساندرا بۆلۆك و مات دیمۆن و چەندین ئەكتەری دیكە.
ئەم مەراسیمە لەهۆتێلێكی 7 ئەستێرەی ئەنجام دەدرێت كە لە كۆشكێكدا دروستكراوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 16، ڕۆژی دووشەمەش مارەكردن بەشێوەیەكی مەدەنی ئەنجام دەدات.
جۆرج كلۆنی 53 ساڵ یەكێكە لە بەناوبانگترین ئەستێرەكانی هۆلیود و بە وروژێنەرترین ئەستێرەی پیاو دەدانرێت و خاوەنی چەندین فیلم و خەڵاتی جیهانییە، هەوەرها ئەمەل عیلمەدین كە تەمەنی 36 ساڵە و بەڕەچەڵەك لوبنانییە، وەك پارێزەرێك كاردەكات.






PM:04:19:28/09/2014