NRT2
گۆرانی بێژی ناسراو محەمەد رەوف كەركوكی دوای كاركردنی بۆ چەند بەرهەمێكی هونەری لەبواری گۆرانی ووتن لەئێستادا نوێترین بەرهەمی بۆ پێشمەرگە بڵاوكردەوە
لەو بارەیەوە بەرێوەبەری ئەو بەرهەمەی هونەرمەندی ناوبراو شادمان محەمەد بەماڵپەری ئێن ئارتی دووی راگەیاند: لەئێستادا كارمان بۆ سرودو كلیپێكی نوێی هونەری كردووە بەناوی پێشمەرگەی گەل لەشیعرو ئاوازی شەهید ئازاد هەورامی لەووتنی گۆرانی بێژو هونەرمەند محەمەد رەوف كەركوكی كەبەرهەمی خاك تیڤیە ،
ئەو بەرهەمە لەكاری كامێراو دەرهێنانی خەیبەر ڕەفیق و بەرێوەبەری بەرهەمی ناوبراو من و كاری ڕووناكی ئاكۆ مەحموودو كاری شاریۆو كرێن سارەوان فەرهەنگ و كاری دیكۆر ڕێبین ئەنجامی داوە ، لەئێستادا دەیكەینە دیاری بۆ ماڵپەرەكەتان ماڵپەری ئێن ئارتی دوو و هیوادارین بەدڵی هەموو لایەك بێت ، سوپاس بۆ ڕابەر سەید برایم و پەیوەند ساڵح حوسێن و تیپی مۆسیقای باوەجی هونەرمەند هۆشمەند زاهیرو كەمال حاجی مەجیدو نەشمیل و عەدنان كەركووكی ، منداڵان شەنگەو ئەحمەدو دەریا بەژدارن تێیدا وەكو ئەكتەر .