ڤیدیۆ...كارۆخ و ژاكان بەمە پشتگیری پێشمەرگە دەكەن

هەریەك لە هونەرمەندان كارۆخ ئەسعەد و ژاكان حەمە عەلی گۆرانیەك بۆ پێشمەرگە دەڵێن بەناوی ویژدان بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی دەكەنەوە.
كارۆخ لەم بارەیەوە  رایگەیاند "من و ژاكان بەیەكەوە كارمان بۆ گۆرانیەكی نیشتمانی كردووە وەك پشتگیریەك بۆ هەوڵ و تێكۆشانەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئێمە وەكو هونەرمەند گەر هونەری جەنگ نەزانین بەڵام لە ڕێگەی هونەرەكەمانەوە پشتگیری لە پێشمەرگە دەكەین.
كارۆخ ئەسعەد گوتیشی "تێكستی ئەم گۆرانیە  لەلایەن ئیڤان باڵخێی نوسراوە و ئاوازی هەردی سەڵاحە، عەلی ئێنجا كاری موزیكی بۆ كردووە”.
هونەرمەند ژاكان كە دەكاتە كچی هونەرمەندان حەمە عەلی خان و شلێر كۆیی لەم بارەیەوە گوتی "ئەمە یەكەم بەرهەمی گۆرانی منە، كە بارودۆخی ئێستای كوردستان و تێكۆشەریەكانی هێزی پێشمەرگە وایان كرد بتوانم ئەم گۆرانیە بڵێم منیش لە ڕێگای هونەرەوە پشتگیری لە برا پێشمەرگەكانم بكەم”.
شایەنی باسە ئەم كلیپە لەلایەن كورد موزیك پرۆدێكشن بەرهەم هێنراوە و كاروان جەمیل كاری دەرهێنانی بۆ كردوە و كاری وێنەگرتنی لەلایەن وێنەگری بە توانا موسلیم بۆ كراوە .






PM:02:02:08/10/2014