NRT2
گۆرانبێژی ناسراو شاخەوان هەڵەبجەیی بە گۆرانییەكك، یادی گۆران عومەری پێشكەشكاری كۆچكردووی كەناڵی كوردسات دەكاتەوە.
شاخەوان هەڵەبجەیی جیاواز لەبەرهەمەكانی تری كەبۆ گوێگرانی ووتویەتی و كاری بۆ كردوون لەئێستادا دوای كاركردنی بۆ چەند بەرهەمێكی نوێی هونەری لەبواری گۆرانی ووتن كاری بۆ بەرهەمێكی نوێ كردووە بۆ تەنها هاوڕێیەكی لەبەر خۆشەویستی و وەفای بۆ هاوڕێكەی بۆ ساتە خۆشەكانی كەهەیان بووە بەیەكەوە.
لەو بارەیەوە گۆرانی بێژی ناوبراو بەماڵپەری ئێن ئارتی دووی راگەیاند: گۆرانی سۆزی گریانم كەناوی نوێترین بەرهەمی هونەریمە كارم بۆی كردووە تەنها لەبەر خۆشەویستیم بۆ كاك گۆران عومەری پێشكەشكاری بەرنامەی كڵاوێن و وەك وەفایەك بۆ ئەو ساتە خۆشانەی كەلەبەرنامەكەی هەمان بوو بەیەكەوەو تایبەتە بەو.
ئەو بەرهەمە یەكێكە لەتراكەكانی ئەڵبومی كەنیلەی ساڵی 2014م تراكی دووەمی ئەو ئەڵبومەمە ، ئەو گۆرانیەم لەهۆنراوەی دیار هەڵەبجەییەو لەئاوازی زانا ئەحمەد قادرو لەئامادەكردنی ئەفشین شوكری و لەكاری تۆماركردنی دەنگی عەلی شەریفزادەیەو لەستۆدیۆی میترۆنۆم تۆماركراوە ، هیوادارم كارێكم پێشكەش بەگیانی پاكی پێشكەشكاری ناوبراو كردبێت كەشایەنی بێت.