NRT2
پاڵپشتی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە سەرجەم چین و توێژەكانی گرتۆتەوە لە ناویشیان دا هونەرمەندان پشكی زۆریان لەو پاڵپشتی یە بەركەوتووە,لە نوێترین كاری هونەری دا سێ هونەرمەند لە تاراوگەوە بەرهەمێك بەرهەم دێنن.
لە لێدوانێكی تایبەت بە NRT2 هونەرمەند و خاوەن بیرۆكەی ئەم بەرهەمە رۆژكەریم وتی نوێترین بەرهەممان بە ناوی "كوردستان " كە ئاواز ی موزیك و توماكردنی خومَ كردوومە هۆندراوەشی لە لایەن هەرەیەك لە "باست حەمە غەریب و نەریمان بابان عومەر خاكی" نوسراوە ,جگە لە خۆم هەرەیك لە هونەرمەندان "ئایاد و تارا رەسول " لە وتنی دا بەشدارن.
رۆژ زیاتر دواو وتی ئامانجی ئەم كارەمان پشتگیری یە بۆ وڵات و بۆ پێشمەرگە , هەر كەسە و لە بواری خۆیدا ئەتوانی كار بكات بۆ ئەو دۆخەی ئێستا هەیە .
ئەم بەرهەمە لە لە ناو ستۆدیو بەشێكی تر دەرەوەی ستۆدیۆ لە لایەن "هەردی عومەر" كاری وێنەگرتنی بۆ كراوە بریارە لە دوای تەواو بونی كارەكانی بڵاوبكرێتەوە.