بەڤیدیۆ...مەی حەریری قاوە دەكات بەكامێرادا و بەرنامەیەك جێدەهێڵێت

لەپرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا مەی حەریری گۆرانبێژی بەناوبانگی لوبنانی كۆنترۆڵی خۆی لەدەست دەدات.
لە پرۆگرامی (بلا تشفیر) مەی حەریر بەڕادەیەكی زۆر توڕە دەوبێت و كوپێك قاوەی سەر مێزەكەی بەردەم هەڵدەدات بۆ كامێراكە، ئەمە كاتێك پرسیاری لێدەكرێت دەربارەی كاری سەماكردن كە لە ڕابردوودا كردوێتی.
دوای هێوربونەوەی ئەو كچە گۆرانبێژە بە بێژەرەكە دەڵێت "لەسەر شتێكی باش قسە بكە، من كە سەما بكەم وەك هەر كەسێكی ئاسایی لە ئاهەنگەكاندا سەما دەكەم، من كچێكم خەڵكی باشوری لوبنانم و غەجەری نیم، بۆ ئەتەوێت لەمێشكی خەڵكدا بچەسپێنی كە من سەماكارم".
دواتر مەی حەریری دەگەرێتەوە بۆ تەواوكردنی پرۆگرامەكە و داواش لەبێژەرەكە دەكات كە پرسیارێكی لێنەكات كە هیچ گرنگییەكی نەبێت.




PM:02:09:14/10/2014