وائل كفوری ژنی دووەمی هێناوە؟

چەند ماڵەپڕێكی ڕاگەیاندنی عەرەبی بڵاویدەكەنەوە، كە ئەستێرەی ناوداری لوبنانی وائل كفوری ژنی دووەمی هێناوە.
ئەو ماڵپەڕانە ئەماژە بەوە دەكەن كە وائل كفوری لەگەڵ ئەحلام حەچی شاجوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەكی نهێنی ژیانی هاوسەرگیری لە قوربڕس پێكهێناوە.
بەپێی هەوڵەكان ئەحلام و وائل لە ئیمارات یەكیان ناسیوە و، دوای دروستبونی پەوەندی خۆشەویستی ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێناوە، كفوریش بڕیاریداوە كە خانوییەك لە لوبنان بۆ هاوسەرە تازەكەی بكرێت.
لای خۆیەوە ئیدی غانم پورزا و بەڕێوبەری كارەكانی وائل كفوری سەر لەبەری ئەو قسلنە ڕەتدەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات كە پەیوەندی نێوان وائل كفوری ئەنجێلا بشارە خێزانی زۆر باشە و هیچ كێشەیەكیان نییە.




PM:02:23:15/10/2014