ئەستێرەی میوزیک و گۆرانی کوردی تارا جاف لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ هونەرمەندی گۆرانیبێژ فەرشاد ئەمینی دەردەکەوێت.
فەرشاد ئەمینی هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لەگەڵ خانمە هونەرمەند تارا جاف دەرکەوت و پێکەوە بەرهەمێکی هونەریان پێشکەشی هەوادار و گوێگرەکانیان کرد.
تارا جاف ساڵی ١٩٥٨ لە بەغداد لە دایکبووە کە باوکی خەڵکی هەڵەبجەیە و دایکیشی تورکە، لە تەمەنی (١٨) ساڵیەوە ڕووی کردوەتە وڵاتی ئینگلتەرا و لەوێ نیشتەجێ بووە، هەر لە منداڵیەوە ئالودەی هونەر و بە تایبەتی هونەری میوزیک و گۆرانی، میوزیک ژەنی ئامیڕی قیسارەیە.
ئەو بە یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوە جدیەکانی بواری میوزیک و گۆرانی هەژمار دەکرێت کە لەسەر تەرزێکی نوێ فۆلکلۆر و هاوچەرخێتی پێکەوە بەستۆتەوە.