NRT2
لە هەنگاوێكی تەواو جیاواز دا گەورە هونەرمەندی كورد دیار درێسم دەچێتە كوبانێ ی رۆژ ئاوایی كوردستان و لەگەڵ شەرڤانانی یەپەگە شەری داعش دەكات.
بڵاوبونەوەی وێنەكانی دیار دێرسم لە بەرەكانی جەنگ لە كوبانێ دەنگ دانەوەیەكی زۆری لێدەكەوێتەوە و لەلایەن كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان پشتیوانی لەم هەڵویستەی دەكرێت.
تا ئێستا دیار هیچ رونكرنەوەیەكی بڵاو نەكردۆتەوە لە سەر چۆنیەتی ڕۆیشتنەكەی بۆ شەری داعش و خێزانەكەشی بێ دەنگی نواندوە.
پێشتریش هونەرمەندی كوردی توركیا، فەرهاد تونكیش هەمان كاری ئەنجام دابوو بەڵام جیاواز لە دیار دێرسم ڕۆیشتنەكەی بۆ كوبانێ تەنها بۆ بۆمەبەستی سەردان بووە بەڵام دیار دێرسم ئێستا لە جەنگێكی قورس دایە لەگەڵ چەكدارانی داعش دا و یەكەم هونەرمەندی كوردە ئەم كارە بكات.