NRT2
گۆرانی بێژی لوبنانی هەیسەم سەعید كاری بۆ بەرهەمێكی نوێ كردووە بۆ پێشمەرگەو كوردستان و لەئێستادا دوای تەواوبوونی سەرجەم كارەكانی پێشكەشی دەكات بەماڵپەری ئێن ئارتی دوو.
لەو بارەیەوە هونەرمەند ئاگرین كەئاوازی ئەو بەرهەمەی بۆ داناوە بەماڵپەری ئێن ئارتی دووی راگەیاند: گۆرانی بێژی لوبنانی هەیسەم كەماوەی چەند ساڵێكە لەكوردستان نیشتەجێیەو لەگەڵ خەڵكی كورد تێكەڵاوی زۆری هەیەو لەنزیكەوە پەیوەندی هەیە لەگەڵ كورد لەئێستادا بەهۆی دروست بوون و هاتنە ئارای ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی كوردستانی گرتۆتەوە وەك پشتگیری كردن لەپێشمەرگەو كوردستان گۆرانیەكی ئامادەكردووەو كاری بۆ كردووەو لەئێستادا دەیكەینە دیاری بۆ ماڵپەرەكەتان ماڵپەری ئێن ئارتی دوو بەناوی كوردستان ،
تێكستی ئەو بەرهەمە لەلایەن ئەكرەم ئەبو غانم نووسراوەو من ئاوازم بۆی داناوەو كاری دەنگیشی لەستۆدیۆی سۆڵر لەشاری هەولێر كاری تۆماركردنی بۆ كراوە ، كاری كلیپی بەرهەمەكە لەلایەن كورد میوزیك پڕۆدێكشن كاری بۆ كراوەو ئەمین سەیدۆ كاری وێنەگرتن و دەرهێنانی بۆ كردووە ،
گۆرانی بێژی ناوبراو بۆ پارە ئەم بەرهەمەی كلیپ نەكردووە بەڵكو كوردستانی خۆشدەوێت و تێیدا دەژێت لەگەڵ خێزان و ماڵ و منداڵی و منداڵەكانیشی بەكوردی ئەخوێنن .