ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی ئیلیسا بەهۆی گەشتكردنەوە جەماوەرەكەی توڕە دەكات.
ئیلیسا ڕایدەگەیەنێت كە بەهۆی چەند كارێكەوە بۆ ماوەیەكی گەشتێك بۆ كرواتیا ئەنجام دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی توڕەكردنی جەماوەرەكەی چونكە بەهۆی ئەو گەشتەوە لە یادی لەدایكبونیدا لە لوبنان نابێت تا لەگەڵ فانەكانی ئەو یادە بكاتەوە.
ئەو ئەستێرەیە داوای لە جەماوەرەكەی كرد كە بەم كارەی بێزار و توڕە نەبن، چونكە لەگەڵ گەڕانەوەیەدا لەگەڵیاندا یادی ئەو بۆنەیە دەكاتەوە پێكەوە ئاهەنگ دەگێڕن.
لەلایەكی دیكەوە ئیلیسا بەم زووانە كلیپی (حب كل حیاتی) بڵاودەكاتەوە كە یەكەمین كلیپی ئەلبومە نوێكەی ئیلیسایە، كە بەناوی (حالە حب) بڵاویكردەوە و سەكەوتنێكی گەورەی بەدەست هێنا.