خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد پەرواز حسێن دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی ریخۆڵە، زانیاری نوێی دەربارەی ڕەوشی تەندروستی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت" قۆناغی سەختیم بڕیوە".
پەرواز لە ستۆری ئینستاگرامەکەی گرتەیەکی نوێی ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردووەتەوە لە نوسینێکیدا دەڵێت" ئەمڕۆ نوێترین پشکنینم کرد بۆ پێش نەشتەرگەری".
دەشڵیت" هەرچی بێت ژیان بەردەوامە، قۆناغی سەختم بڕیوە و کەمی ماوە".
ڕۆژی ١٥ی ئایاری ئەمساڵ پەرواز حسێن بڵاویکردەوە کە لەگەڵ نەخۆشی (شێرپەنچەى ڕیخۆڵە) دەجەنگێک و لە ئێستادا لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیدایە.
هەروەها دوای چەند ڕۆژێکیش گۆران ساڵح کە تائێستا بەشێوەیەکی فەرمی نەزانراوە لە پەرواز جیابۆتەوە یاخود نا، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە بێدەنگی شکاند و پەیامێکی ئاڕاستەی پەرواز حسێن کرد و ڕایگەیاند" ئەوانەی چاوەرێی کەوتنت دەکەن بێ ئاگان لەوەی کە تۆ لە سەرەوە تەماشایان دەکەیت".
پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، چەند ساڵێک پێش ئێستا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە کە خاوەنی دووکچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا)، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی.