هەرچەندە پێشتر بڕیاربوو هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەڤید زەردی و ژینێ ئەترووشی بەرهەمێکی هاوبەش بڵاوبکەنەوە، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە کێشەی نێوان بۆتە بابەتی گەرمی نێو سۆشیاڵ میدیا.
نەڤید زەردی و ژینێ ئەتروشی کە ماوەی ١٠ ساڵە هاوڕێن و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی یەكتریان بڵاودەكردەوە، بەڵام چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دوای بەشداریکردنیان لە ئاهەنگێک لە ئەمریكا و پێشكەشكردنی گۆرانییەک بە ناوی (وەر وەر) کێشە کەوتە نێوان ئەو دوو هونەرمەندە گۆرانیبێژە و ژینا لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا گۆرانییەكەی راگرت و وتی" چیتر لەگەڵ نەڤیدا كار ناكات".
هەر لە ڤیدیۆکەدا ژینێ ئاماژەی بەوەکرد کە سكاڵا تۆمار دەكات لە دژی كۆمپانیاكەی نەڤید و وتی" پارەی تەواوی ئاهەنگەكانیان پێم نەداوە".
هەروەها رەتیشیکردەوە كلیپەكەیان بڵاوبكرێـتەوە.
پێشتر هەریەک لە نەڤید زەردی و ژینێ ئەتروشی ڕایانگەیاند کە بەمزوانە بەرهەمێکی هاوبەش بە ناوی (وەر وەر) بڵاودەكەنەوە
کە ئاوازەکەی ئاریۆس دایناوە و ستایلی شادە و کرمانجیە.
نهڤید زهردی خهڵكی شاری مههابادی رۆژههڵاتی كوردستانه و له ساڵی ٢٠٠٤هوه دهستی به كاری هونهری كردووه و خاوهنی چهندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه و له ئێستادا له وڵاتی ئهڵمانیا دهژی.
ژینی ئەتروشی ساڵی (١٩٩٨) لە دایكبووە، خەڵکی شاری دهۆکە، بەڵام لە وڵاتی نەرویج گەورە بووە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند گۆرانییەکە.
لەماوەی رابردوودا ژینێ ئەتروشی تووشی شێرپەنجە بوو، بەڵام پاش وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی توانی نەخۆشیەکە تێپەرێنێت و بگەڕێتەوە ناو کاری هونەری.