گۆرانیبێژی لاوی کورد ئارام سەردار بەرهەمێکی هونەرمەندی کۆچکردووی دیاری کورد (حەسەن زیرەک) نوێ دەکاتەوە و بڕیارە بەمزوانە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویبکاتەوە.
ئارام سەردار لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پرۆمۆی بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی (ئامینێ و ئامین) بڵاوكردەوە کە گۆرانییەکە هی هونەرمەندی بەناوبانگی کورد (حەسەن زیرەک)ە، بڕیارە بەمزوانە تەواوی بەرهەمەكەی بڵاوبکاتەوە.
ئارام سەردار لە دایكبووی ساڵی ١٩٩٢ شاری سلێمانییە، وەك میوزسیان و ئاوازدانەر و دەرهێنەر كار دەكات کە چهندین كارى هونهری بۆ هونهرمهندان ئەنجامداوە، هاوکات خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆیەتی.