وێنە.. کۆمسای سەرلەنوێ دەرکەوتەوە و یادی لە دایکبوونی دەکاتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆمسای، سەرلەنوێ چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بە بۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی بڵاوکردەوە. 

کۆمسای لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە یادی لەدایکبوونیدا نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نوسیووە" یادی لە دایکبوونم پیرۆز بێت". 

کۆمسای لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی خۆشترین دەنگ کە لە شاشەی ئێن ئاڕتی دوو پەخشدەکرا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.



PM:06:45:16/08/2024