ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی نیكۆل كیدمان ئاشكرای دەكات كە مێردەكەی گرنگی نادەت بە دیمەنە وروژێنەرەكانی.
ماڵپەڕی كۆنتاكت میوزیك لەسەر زاری نیكۆل كیدمانەوە بڵاویكردۆتەوە، كە كیس ئۆربانی میوزسیانی هاوسەری ئیرەی پێنابات بە تایبەت لە دیمەنە وروژێنەرەكانی نێو فیلمەكانی چونكە لە خۆشەویستی كیدمان دڵنیایە و لەگەڵیدا هەست بە ئارامی دەكات.
كیدمان ئەوەش ئاشكرا دەكات كە مێردەكەی زۆر لای ئاساییە لە نوێترین فیلمدا بەشێوەیەكی تەواو ڕوت دەركەوێت تەنانەت گەر لەگەڵ هەر ئەكتەرێكیشدا بێت، سەبارەت بە دیمەنە ڕوتەكەی فیلمی ڕابردووی ئەو ئەكتەرە دەڵێت "گرتەیەكی زۆر خێرابوو".