ئەكتەرە وروژێنەرەكەی جیهانی قاچی قوبادی شێلاوە

دەرهێنەری ناوداری كورد بەهەمەنی قوبادی لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا باسی پەیوەندی خۆی مۆنیكا بیلوچی دەكات.
بەهەمەنی قوبادی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پرۆگرامی شەقامی كەناڵی NRT2 ئاماژە بەوە دەكات كە پەیوەندییەكی بەهێزی هاوڕێیەتی لەگەڵ ئەكتەری ناوداری جیهانی مۆنیكا بیلوچی كۆیدەكاتەوە و وەك خوشكێك ناوی دەبات.
قوبادی ئاشكرای دەكات كە بیلوچی كاتێك زانیوێتی مانووە و هیلاكە، قاچەكانی بۆ شێلاوە و پەنجەكانی بۆ پاككردۆتەوە.
سەبارەت بە كاركردنی لەگەڵ مۆنیكا بیلوچی ئەو دەرهێنەرە دەلێت " پرۆفیشناڵترین ئەكتەرە كە كارم لەگەڵدا كردووە".
بەهەمەنی قوبادی باس لەوەش دەكات كە چەندین هاوڕێی دیكەی هەیە كە یەكێك لەوانە لیۆناردۆ دیكاپریۆیە.




PM:01:48:04/11/2014