عادل ئیمام، هونەرمەندی ناوداری میسری، بۆ هەمیشە لە کاری هونەری دوورکەوتەوە.
عومەر مستەفا متوەلی کوڕەزای عادل ئیمام، لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامە ناوخۆییەکانی میسری ڕاگەیاندووە" هونەرمەند و ئەکتەری بەناوبانگی کۆمیدیا، عادل ئیمام بۆ هەمیشە لە کاری هونەری و نواندن دووردەکەوێتەوە".
وتیشی" عادل ئیمام هەرچەندە باری تەندروستی باشە، بەڵام بڕیاریداوە بۆ هەمیشە لە کاری نواندن دووربکەوێتەوە".
هەروەها داوای لە هەموو لایەک کرد کە دەنگۆی پەیوەندیدار بە نەخۆشیەکەیەوە یان هەواڵی مردنی لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاونەکرێتەوە.
عادل ئیمام كە بە زەعیمی كۆمیدیای عەرەبی ناسراوە لە ساڵی ١٩٤٠ لەدایكبووە، بۆ یەكەمینجار ساڵی ١٩٦٠ دەستی بە كاری نواندن كردووە، وەك ئەكتەری سەرەكی بەشداری لە ٤٢ فلم و ١٣ شانۆی و ١٩ درامای تەلەفزیۆنیدا كردووە، فلمەكانی عادل ئیمام پڕداهاترینن لە مێژووی سینەمای میسریدا.
هەروەها دوایین کاری هونەری بە ناوی (ڤالێنتینۆ) بوو کە هونەرمەندی کۆچکردووی میسری دەلال عەبدولعەزیز و ئەستێرە دالیا ئێل بێهیری ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا، زنجیرەکە لە نووسینی ئەیمەن بەهجەت قەمەرە، و لە دەرهێنانی ڕامی ئیمام بوو.