وێنە.. پێشکەشکارێکی ناسراوی کورد بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری کردەوە

بێژەر و پێشکەشکاری دیاری كورد سەرتیپ بەختیار بۆ جاری دووەم ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا. 

سەرتیپ بەختیار کە یەکێکە لە بێژەر و پێشکەشکارە ناسراوەکانی کەناڵی کوردستان نیوز، بەشێوەیەکی فەرمی ئاشکرایکرد کە بۆ جاری دووەم ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و لە پۆستێکیدا نوسیویەتی" ئیتر ژیان لێرەوە دەستپێدەكات". 

سەرتیپ بەختیار لە دایکبووی شاری سلێمانییە، ساڵانێكە وەك بێژەری هەواڵەكان لە دەزگای میدیایی کوردسات کار دەکات. 

هەروەها سەرتیپ بۆ ماوەی هەشت ساڵ هاوسەری سنور مەجید ناسراو بە سنوور ئالانی بوو کە ئەویش یەکێکە لە خانمە میدیاکارە ناسراوەکانی کورد، لە ماوەی ڕابردوودا پێشکەشکارێکی دیاری کەناڵی کوردسات بوو، لە ئێستاشدا یەکێکە لە بێژەر و پێشکەشکارەکانی کەناڵی کوردستان ٢٤، خاوەنی کچێکیشن بە ناوی (ئێللا). 

دواتر هەواڵی جیابوونەوەیان پشتڕاستکردەوە و سەرتیپ لە پۆستێکیدا ڕایگەیاند" دەشێت دواكەوتبم لە دركاندنی بابەتێك كە رۆژانە رووبەروی پرسیارێكی زۆری ئێوەم دەكاتەوە، هەربۆیە لە ئێستاوە رایدەگەیەنم كە من و دایكی ئێللا لە دوای هەشت ساڵ كۆتاییمان بە ژیانی هاوسەریمان هێناوە".

وتیشی" زۆر شت هەیە بۆ وتن، بەڵام بێدەنگی باشترین وەڵامە، ژیان بەردەوامە و خودا پاداشتی دڵ پاكیمان دەداتەوە، لە دوای رۆیشتوەكان كەسانی باشتر دێن، تەمەن باقی بێت باوكێكی باش بم بۆ ئێللای ئازیزم".



PM:01:15:11/10/2024