پەرواز حسێن دوای توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە نوێترین پەیامی بڵاوکردەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد پەرواز حسێن دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی ریخۆڵە، نوێترین پەیامی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئازارەکان دەبن بە یادگاری". 

پەرواز حسێن پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند، لە ستۆری ئینستاگرامەکەی نوێترین پەیامی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" هەموو شتێك كۆتایی پێدێت، هەتا نەخۆشیش كۆتایی دێت و ئازارەكان دەبن بە یادگاری". 
ئەم پەیامەی پەرواز لە کاتێکدایە، ڕۆژی ١٥ی ئایاری ئەمساڵ ئاشکرایکرد کە لەگەڵ نەخۆشی (شێرپەنچەى ڕیخۆڵە) دەجەنگێک و لە ئێستادا لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیدایە.

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، چەند ساڵێک پێش ئێستا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کرد کە خاوەنی دوو کچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا).

پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی.



PM:05:53:13/10/2024