ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا گۆرانییەکی بەناوبانگی هونەرمەند حەسەن زیرەک دەڵێتەوە

غەزەل مستەفا گۆرانیبێژی دیاری کورد گۆرانی (گەوهەرێی) هونەرمەندی نەمر (حەسەن زیرەک) دەڵێتەوە. 

غەزەل مستەفا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە گۆرانییەکی هونەرمەندی بە ناوبانگ (حەسەن زیرەک) بە ناوی (گەوهەرێ) دەڵێتەوە و ئەو بەرهەمەش یەکێکە لە بەرهەمە بەناوبانگ و پڕ گوێگرەکانی هونەرمەندی نەمر (حەسەن زیرەک). 

غەزەل مستەفا خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە پاش بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی کورد ئایدڵ و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتای پڕۆگرامەکە، ناوبانگێکی زۆری بە دەست هێنا و لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە. 



PM:06:45:13/10/2024