ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بیۆنسێ خاوەنی زۆرترین داهاتەو لەمساڵدا پارەیەكی خەیاڵی دەستكەوتووە.
بەپێی لیستێكی گۆڤاری فۆربسی ئەمریكی، بیۆنسێ لەمساڵدا 115 ملیۆن دۆلاری دەستكەوتووە، ئەمەش دوو هێندەی دەستكەوتەكەیەتی لە ساڵی ڕابردوودا، كە خاوەنی پلەی چوارەم بوو.
ئەو ئەستێرەیە ئەم بڕە پارەیەی بەهۆی ئەو گەشتە هونەریانەوە دەستكەوتووە كە بۆ وڵاتە جیاوازەكانی جیهان ئەنجامیداوە.
بەدوای بیۆنسێدا تایلۆر سویفت دێت كەلەمساڵدا داهاتەكەی 64 ملیۆن دۆلار بووە، هەروەها ئەستێرەی پۆپ بینك لە پلەی سێهەمدایە 35 ملیۆن دۆلاری كۆكردۆتەوە.
لیستەكەی ئەمساڵی گۆڤاری فۆربس بۆ 10 پڕ داهاترین هونەرمەندەكان، ئەستێرەی پۆپ مادۆنای تێدا نەماوە، هەورەها لەیدی گاگاش لە پلەی دووەمەوە چۆتە پلەی نۆهەم و لەمساڵدا تەنها 33 ملیۆن دۆلار دەستكەوتی هەبووە.