کەژێ هاوتا خانمە گۆرانیبێژی لاوی کورد بۆ یەکەمجار وێنەی کوڕەکەی لە یادی لە دایکبوونیدا بڵاکردەوە.
کەژی هاوتا لە بڵاوکراوەیەکدا لە ستۆری ئینستاگرام بۆ رۆژی لە دایکبوونی کوڕەکەی دەڵێت" رۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت کوڕە بە نازەکەم، تۆ هەموو رۆژێک دڵمان پڕ دەکەیت لە خۆشەویستی، خۆشییەکی زۆر، پێکەنین و بێتاوانی تۆ گەورەترین دیاری، هیواخوازم زەردەخەنەکەت کاڵ نەبێتەوە".
بڵاوکراوەکەی کەژێ لە کاتێکدایە، ماوەیەک پێش ئێستا کەژێ لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا ئاشکراکرد کە" ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکە".
کەژێ هاوتا وتیشی" بە پێویستی نازانم ژیانی خۆم بهێنمە نێو سۆشیاڵ میدیا".
كەژی هاوتا لە دایكبووی شاری هەولێره، كچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد و برازای هونەرمەندی ناوداری كورد زیاد ئەسعەدە، دوای ئەوەی توانی لە تەمەنێكی بچووكەوە بە دەنگە خۆشەكەی ناوبانگ پەیدا بكات، لە ئیستادا خاوەنی چەندین كلیپ و گۆرانییە.
ڕۆژی ٧ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٢ش هاوتا ئەسعەدی باوکی کە هونەرمەندێکی ناسراوی کوردستانە لە نەخۆشخانەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.