گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، چۆپی فەتاح لە نوێترین پۆستیدا گۆرانییەک بۆ منداڵەکەی خۆی دەڵێت.
چۆپی فهتاح له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی (ئینستاگرام)، تازەترین گرتە ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە کە گۆرانی (لایە لایەی) هونەرمەندی بەناوبانگی کورد (لەیلای فەریقی) بۆ کچە بچوکەکەی لیانا دەڵێتەوە.
چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی دوو کچە بە ناوی (لیڤیا و لیانا).