سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هونەرمەندی گەورەی میسری حەسەن یوسف کۆچی دوایی کرد.
محەمەد یوسف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە" بەیانی ئەمڕۆ برا گەورەکەم هونەرمەند حەسەن یوسف کۆچی دوایی کرد".
حەسەن یوسف ساڵی ١٩٣٤ لە میسر لە دایکبووە، ئەکتەرێکی میسرییە لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕووی لە دەرهێنان کردووە و لەوێدا چەندین فیلمی دەرهێناوە کە بەشێکیان ڕۆڵی تێدا گێڕاوە.
هەروەها چەندین بەرهەمی تەلەفزیۆنی و شانۆیی پێشکەشکردووە کە بەناوبانگترینیان ڕۆڵی لە زنجیرەی لە یالی الحلمیا و ڕۆڵی لە زنجیرەی ئیمام الداوا کە لەسەر بنەمای چیرۆکی ژیانی شێخ محمد مەتواللی الشعراوی بوو.
ساڵی ڕابردووش پاش گیان لەدەستدانی کوڕەکەی، بە یەکەجاری لە کاری هونەری دوورکەوتەوە.