مستەفا فەهمی ئەکتەری ناداری میسری بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی میسر، مستەفا فەهمی ئەکتەری میسری، دوای تێكچوونی باری تەندروستی بەشێوەیەکی لە ناکاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مستەفا فەهمی ساڵی ١٩٤٢ لەدایکبووە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە پەیمانگای سینەما بەشی فۆتۆگرافی تەواوکردووە.
هەروەها بەشداری لە ڕۆڵگێڕان لە زۆرێک لە بەرهەمە سینەماییەکاندا کردووە، لەوانە (ئەقڵم لە کوێیە، ڕووبەڕوو، خۆر بۆ ئەو کەسانە دەدرەوشێتەوە، عەشق لە ژووری چاکبوونەوە، ڕۆژێک لەگەڵ چارەنووس)، لە ئاستی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانیشدا، بەشداری لە بەرهەمە گرنگەکاندا کردووە، لەوانە (بارەکان، دەترسم، ئەو پیاوەی خۆشم دەوێت، فرمێسک لە چاوە بێشەرمەکاندا، دڵ هەندێک جار هەڵە دەکات).