هونەرمەندی دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان و لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە ناسراو، ئیبراهیم قادری گۆرانی بێژ کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ سێ شەممە لە شاری مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هونەرمەندی ناسراوی کورد، ئیبراهم قادری لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچیی دوایی کرد.
هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی موكریان و شاره ئازیزه‌كه‌ی مه‌هاباد، (ئیبراهیم كه‌ریم عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدولقادر) ه ، نازناوی هونه‌ری (ئیبراهیمی قادری ) یه و دایكی ناوی ( سه‌یزاده ئه‌مین سه‌یدقادر) ه ، له‌گوندێكی هه‌ڵكه‌وته‌ی نێوان دوو شاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ( مه‌هاباد و بۆكان) كه مێژوویه‌كی زۆر جوانیان هه‌یه له‌بواری نه‌ته‌وه‌یی و هونه‌ریی و زاده‌ی گه‌وره هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه ، هونه‌رمه‌ند ئیبراهیمی قادری له گوندی ( عیسا كه‌ند) له‌ساڵی ١٩٣٤ ی زاینی له‌خانه‌واده‌یه‌كی جوتیاری خانه‌دان و هونه‌ر دۆست چاوی بە دنیا هەڵهێناوە.
له‌به‌ره‌ی دوو دایكان هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی ٦ برا و ٢ خوشكه، له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا هونه‌رمه‌ند له‌سۆزو خۆشه‌ویستی دایك و باوكی بێبه‌ش ده‌بێت و، دایكی پێشتر كۆچی دوایی ده‌كات، له‌ساڵی ١٩٥١ باوكیشی کۆچی دوایی دەکات و ئیبراهیمی گه‌نج و شۆخ و شه‌نگ ڕووبه‌ڕووی تاڵ و سوێرییه‌كان و شه‌ونخونی ژیان ده‌بێته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گونده‌كه‌یان قوتابخانه نه‌بووه ، هونه‌رمه‌ند له‌و به‌هره‌یه بێ به‌ش ده‌بێت و به‌ڵام ماوه‌ی دووساڵ خراوه‌ته (حوجره) له‌لای مه‌لا خوێندوویه‌تی، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ فێرنه‌بووه.
هونه‌رمه‌ند به‌حه‌سره‌ته‌وه باس له‌و به‌هره‌یه ده‌كات كه‌لێی بێ به‌ش بووه‌و دەڵێت" نه‌متوانی ده‌رس بخوێنم و له‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه بێبه‌ش بووم، به‌ڵام له‌زه‌مانی پێشمه‌رگایه‌تیدا له‌حیزبی دیموكرات فێری خوێندن و نووسین بووم ، له‌ژیانی هونه‌ریمدا هه‌رچه‌نده نه‌خوێنده‌وار بووم ، به‌ڵام هه‌موو كات حه‌زم به‌قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز ده‌كرد، پێم خۆش‌بوو كه‌له‌گه‌ڵ پیاوی گه‌وره‌ی خوێنده‌وار و ئاشنا به‌ئه‌ده‌ب تێكه‌ڵاو بم و زۆر له مه‌جلیسیاندا دانیشتووم و چێژم لێوه‌رگرتوون".
عوسمان شارباژێری شارەزانی هونەری میوزیک و گۆرانی کوردی لە بارەی ئیبراهیمی قادریەوە دەڵێت " یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌نده میللی یانه‌ی زیندووكه‌ره‌و پارێزه‌ری گۆرانی كوردی ، هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و شادی به‌خشی نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ و داوه‌ت و زه‌ماوه‌ند و سوارچاكی ئه‌و بواره، هونه‌رمه‌ند (ئیبراهیمی قادری ) یه ، ئه‌و ده‌نگه به‌سۆزو شادی به‌خشه‌ی هه‌ركاتێك گوێبیستی ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی ده‌بیت، نغرۆی وشه‌ی پاراو و ڕه‌سه‌نی كوردی ده‌بین" .
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات ، هونه‌رمه‌ند ئیبراهیمی قادری و خه‌رمانێك له گۆرانی، هه‌رچه‌نده ئه‌م هونه‌رمه‌نده به هونه‌رمه‌ندێكی میللی ده‌ناسرێت، گۆرانی فۆلكلۆر و گۆرانی هونه‌رمه‌ندان ( مه‌لا حوسێنی عه‌بدوڵڵازاده، حه‌سه‌ن زیره‌ك ، محه‌مه‌دی ماملێ ، عه‌لی مه‌ردان ، سه‌یدڕه‌حیمی سه‌رده‌شتی ، عه‌وڵای سنجانێ و سابیركوردستانی) دووباره كردۆته‌وه، له‌پاڵ ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌ی ئه‌نجامی داوون ، بۆ خۆشی خاوه‌نی زیاتر له (٨٠) گۆرانی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی.