هونەرمەندی گۆرانبێژی کورد بۆکان هەورامی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نوێترین بەرهەرمی خۆی بڵاودەکاتەوە.
بۆکان هەورامی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێکەی ڕایگەیاندووە" لەگەڵ ئارام سەردار بڕیارماندا لە ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ڤیدیۆ کلیپی باران بڵاوبکەینەوە".
بۆكان هەورامی خەڵکی ناوچەی هەورامانە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی ئامادەکراوی خۆیەتی، هەروەها زیاتر گۆرانی هونەرمەندە ناودارەكان دەڵێتەوە و پێشکەشی هەوادار و بیسەرەکانی دەکات.