وێنە و ڤیدیۆ.. ‌په‌رواز و گۆران پێکەوە ده‌ركه‌وتنه‌وه‌

شەوی ڕابردوو خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد پەرواز حوسێن، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گەڕایەوە ھەرێمی کوردستان و لەلایەن گۆران ساڵحەوە پێشوازی لێکرا.

لە كاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان گۆران ساڵح لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی هەولێر بە چەپكە گوڵ پێشوازی لە پەرواز کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەردووکیان پێکەوە دەرکەوتن. 

د‌واتر گۆران ساڵح بۆ قسەی بۆ میدیاكان کرد و ڕایگەیاند" وەك هەموو خێزانێك كێشەمان هەبووە، بەڵام جیانەبوینەتەوە".

وتیشی" دەركەوتنمان لەگەڵ یەك جوانترین وەڵامە بۆ ئەو هەواڵانەی كە دەڵێن جیابونەوەتەوە". 

هەروەها لای خۆشییەوە پەرواز حسێن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە نەخۆشییەکەی قسەی بۆ میدیاکان کرد و وتی" بە نزای ئێوه‌ و خۆشه‌ویستانم شێرپه‌نجه‌م تێپه‌ڕاند". 

پەرواز ڕاشیگەیاند" ئه‌مڕۆ هه‌ستێكی نامۆ و زۆر خۆشم هه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ زیاتر لە ١١ مانگه‌ له‌ ژێر تاقیكردنه‌وه‌ی‌ خوادام و به‌ فه‌زڵی خودا نه‌خۆشیه‌كه‌م تێپه‌ڕاند". 

هەروەها پەرواز سوپاسی هەوادار و فانەکانی کرد کە ئامادەبوون لە پێشوازیکردنی. 

دەرکەوتنی په‌رواز و گۆران لە کاتێکدایە، له‌ ماوه‌کانی ڕابردوودا ڕابردوودا دەنگۆی جیابوونەوەی ئەو دوو هاوسەرە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە. 

ڕۆژی ١٥ی ئایاری ئەمساڵ پەرواز ئاشکرایکرد کە لەگەڵ نەخۆشی (شێرپەنچەى ڕیخۆڵە) دەجەنگێک و چەند مانگێکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی کوردستانە. 

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، چەند ساڵێک پێش ئێستا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە کە خاوەنی دووکچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا)، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی.

گۆران ساڵح ساڵی (١٩٨٥) لە شاری هەولێر لە دایکبووە و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە و خاوەنی چەندین كار و بەرهەمی هونەرییە. 



AM:10:05:03/12/2024