ژینا وەیسی كچی گۆرانیبێژی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان عەزیز وەیسی نوێترین کاری هونەری خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.
ڤیدیۆ کلیپی (زارا) کە نوێترین بەرهەمی ژینایە و لە چەناڵی فەرمی باوکی بڵاوکراوەتەوە، لە تێکست و ئاوازی هونەرمەندی کۆچکردوو (محەمەدی ماملێ)یە، کاری ئەرەنجمێنت و میکس و ماسترینگی لەلایەن مێهرداد خەندەلەوە بۆ ئەنجامدراوە،
عەزیز وەیسی باوکیشی كاری بەرهەمهێنانی كلیپەكەی كردووە.
هەروەها ژینا لەبارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەڵێت" ئەمە جوانترین ڤیدیۆ كلیپی منە و هیوادارم بە دڵی ئێوەش بێت".
ژینا کچی هونەرمەندی میللی عەزیز وەیسی-یە و لە دایکبووی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردووە، تائێستا دوو بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە هاوبەشی لەگەڵ باوکی بە ناوی (كاكە لە چەماو بێت، بژوێنە) بڵاوکردووەتەوە کە هەردوو بەرهەمەکەیان لە شێوەی بەستە و هەڵپەڕکێیە.
هەروەها ئەم خانمە هونەرمەندە لە مانگی سێی ئەمساڵدا بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی (گوڵ سور) بڵاوکردەوە.