هەڵکەوت زاهیر ئاوازدانەری دیاری باشوری کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا خەڵاتی باشترین ئاوازدانەری نیشتیمانی عەرەبی پێبەخشرا.
لە مەراسیمێکدا کە لە قاهیرەی پایتەختی میسر فێستیڤاڵی دابەشکردنی خەڵاتەکانی دیداری داهێنەرانی عەرەب بەڕێوەچوو، تێیدا هەڵکەوت زاهیر خەڵاتی باشترین ئاوازدانەری عێراقی پێبەخشرا.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورده، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی چەندین ئاوازی گۆرانییه و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ژنه هونه‌رمه‌نده كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه وتراون، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كانی كۆڕه‌ك تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند ساڵێك ڕاوێژكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.