دینا دەرزی دوای ماوەیەک دورکەوتنەوەی لە کاری هونەری، بەرهەمێکی هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەند وەلید هاجەری بڵاوکردەوە.
دینا لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بەرهەمێکی هاوبەشی بە ناوی (دادە) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ، لەگەڵ هونەرمەندی دیاری عێراقی وەلید هاجەری بڵاوکردەوە.
بەرهەمە هاوبەشەکەی هەردوو گۆرانیبێژ لە نوسینی عەلا ساعدییە، کاری ئاواز و رێکخستنی لەلایەن ئەحمە جوزییەوە ئەنجامدراوە، تەیف عادل کاری میکس و ماسترینگی بۆ ئەنجامداوە.
دینا لە شاری ڕانیە لە دایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەموزی (٢٠١٧) دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە پێشتر هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر کاری ھونەری بۆ دەکرد و خاوەنی ئەلبومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.
ساڵی ٢٠٢١ ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١دا جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.