ڤیان سولەیمانی شاجوانی پێشووتری عێراق هەواڵی تووشبوونی خۆی بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن ڕاگەیاند و لە ئێستادا دەستی بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی کردووە.
ڤیان سولەیمانی له ڕێی بڵاوكردنهوهی گرتهیهكی ڤیدیۆی له ههژمارهكهی له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئینستگرام ڕایگەیاند" تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن (لوکیمیا) بووە و ماوەی مانگێکە هەفتانە چارەسەری کیمایی وەردەگرێت".
ڤیان نوری ناسراو بە ڤیان سولەیمانی ساڵی ١٩٩٣ لە باوكێكی كوردی خەڵكی سلێمانی و دایكێكی عەرەبی خەڵكی حللە لە شاری بەغداد لە دایكبووە، بەكالۆریۆسی لە ژمێریاری ئەندازیاری و پرۆگرامسازیدا هەیە، شاجوانی ساڵی ٢٠١٧ی عێراقە، هەروەها ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچێکە.