دایکی هونەرمەندی باکوری کوردستان مەحسون قرمزگوڵ کۆچی دوایی کرد


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٦ ی کانوونی یەکەم دایکی هونەرمەندی کورد ( مەحسون قرمزگول) کۆچی دوایی کرد.

مەحسون چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە کاتێکدا دۆخی تەندروستی دایکی بە تەواوی خراپبوو لە پۆستێکیدا نوسیبوی" زۆر دڵتەنگم، چونکە دایکم توشی نەخۆشی بیرچوونەوە بووە ئیتر کوڕەکەی خۆی ناناسێتەوە".

هەروەها نووسیوویەتی" دڵنیام گەر ڕۆژێک دایکم بمرێت بۆ هەمیشە منداڵەکەی ناخم دەمرێت".

هونەرمەند «مەحسون قرمزگول» خەڵکی ئامەدی باکوری کوردستانەو هەرچەندە ئەو لە ئەورپا دەژین، بەڵام کەسوکارەکەی بە دایکیشەوە هەر لە ئامەد دەژی و لەزێدی خۆشی بەخاک دەسپێرێت.




PM:10:01:06/12/2024