ئەمڕۆ دووشەممە هونەرمەند حازم فواد هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند سەعید مەغرەبی ڕاگەیاند.
حازم فواد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی" لەناکاو و بەبێ هیچ قسەیەک تۆ دوور بکەویتەوە و بەجێمان دەهێڵیت، ماڵئاوا هاوڕێم، پیاوی بەڕێزم، پیاوی هەژار، پیاوی چاکە".
ئەو هونەرمەندە ناوی سەعید مەغریبییە، لەم دواییانەدا تووشی کێشەیەکی تەندروستی بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەک، بەڵام ئێوارەی دوێنێ دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند سەعید مەغریبی بەشداری لە چەندین بەرهەمی هونەری بەناوبانگدا کردووە، لەوانە فیلمی (سەمیر و شاهیر و باهیر)، بەرنامەی (حەدەبە).